سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



((کۆمەڵێك پرسیار و وەڵام لە نێوان تۆ و ئەودا))

 بۆ زانیاری:

ڕەنگی شین پرسیارە.

ڕەنگی ڕەش وەڵامە.

ڕەنگی سور بەڵگەی قورئانییە.

1- سەرەتا خوات کێیە؟

خوام اللە یە وە خوای هەموو جیهانیانە. بەڵگەشم ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرمووێت  ((الحمد لله رب العالمين))

2- چۆن خوات ناسی؟

خوام بە بەڵگەو دروستکراوەکانیدا ناسی ، بەڵگەکانی وەك شەو و ڕۆژ و مانگ و ساڵ، وە دروستکراوەکانیشی وەك حەوت تەبەقەی ئاسمان و ئەوەی لە نێوانیاندا هەیە وە زەویی و ئەوەی  لە نێوانیاندا هەیە. وە بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((ومن آياته الليل والنهار والشمس والقمر لا تسجدوا للشمس ولا للقمر واسجدوا لله الذي خلقهن إن كنتم إياه تعبدون)) وە ئایەتێکی دیکە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((إن ربكم الله الذي خلق السموات والأرض في ستة أيام ثم استوى على العرش يغشي الليل النهار يطلبه حثيثا والشمس والقمر والنجوم مسخرات بأمره ألا له الخلق والأمر تبارك الله رب العالمين)).

3- دینت چییە؟

دینم ئیسلامە وە ئیسلام مانای تەسلیم بوون بە خوا. بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((إن الدين عند الله الإسلام)) وە بەڵگەش ئایەتێکی دیکەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين)) وە دەلیلێکی دیکەش ئەوەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا)).

4- ئەو دینە لەسەر چی شتێك پێك دێت؟

دینەکەمان لە سەر پێنج شت پێك دێت، یەکەمیان شایەتومان اشهدە أن لا إله إلا الله وأن محمد – صلى الله عليه وسلم – عبده ورسوله، وە نوێژ کردن، زەکات دان، ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان، حەج کردن ئەگەر توانات هەموو.

5- ئەی ئیمان چییە؟

ئیمان بریتییە لەوەی کە خوای پەروەردگار بپەرستی وەك ئەوەی کە هەمیشە بیبینی. ئەگەر تۆ ئەو نابینی ئەو تۆ دەبینێت. وە بەڵگەش ئەو ئایەتەی خوای پەروەردگارە کە دەفەرموێت ((إن الله مع الذين اتقوا والذين هم محسنون)).

6- ئەی پێغەمبەرت کێیە؟

پێغەمبەرم ناوی محمدە سەلامی خوای لەسەربێت، کوڕی عەبدوڵای کوڕی عەبدولمتەلیبی کوڕی هاشمە، وە هاشمیش لە هۆزی قوڕەیشە، وە قوڕەیشیش لە هۆزی کەنانەیە ، وە لە زوڕیەتی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمە، وە ئیبراهیمیش لە نەوەی نوحە  سەلامی خوایان لە سەربێت.

7- موعجیزەی چییە؟

یەکێك لە گەورەترین موعجزەکانی ئەم قورئانەیە، کە تەحەدای هەموو  بێباوەڕان دەکات کە تاسەر دژایەتی دینەکەمان دەکەن، کە ئەگەر ڕاست ئەکەن تەنها ئایەتێکی لە شێوەی قورئان بێنن. بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((وإن كنتم في ريب مما نزلنا على عبدنا فأتوا بسورة من مثله وادعوا شهداءكم من دون الله إن كنتم صادقين)) وە لە ئایەتێکی دیکەدا خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((قل لئن اجتمعت الإنس والجن علي أن يأتوا بمثل هذا القرآن لا يأتون بمثله ولو كان بعضهم لبعض ظهيرا)).

8- بەڵگەت چییە کە محمد ڕەسولی خوایە؟

بەڵگەم ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((وما محمد إلا رسول الله قد خلت من قبله الرسل أفإن مات أو قتل انقلبتم على إعقابكم ومن ينقلب على عقبيه فلن يضر الله شيئا وسيجزي الله الشاكرين)). وە بەڵگەیەکی دیکەشم ئەوەیە کە خوای پەروەردگار لە ئایەتێکی دیکەدا دەفەرموێت ((محمد رسول الله والذين معه أشداء على الكفار رحماء بينهم تراهم ركعا سجدا)).

9- ئەی بەڵگەت چییە کە نەبییە؟

بەڵگەم لەسەر ئەوەی کە نەبییە وە کۆتا هێنەری پێغەمبەرانە ئەو ئایەتەیە کە خوای گەورە دەفەرموێت ((ما كان محمد أبا أحد من رجالكم ولكن رسول الله وخاتم النبيين))

10- لەسەر  چی  خوا محمدی صلی اللە علیە وسلم ناردووە؟

لەسەر ئەوەی کە  تەنها خوا بپەرستین وە شەریکی بۆ بڕیار نەکەین. بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت  ((وما أرسلنا من قبلك من رسول إلا نوحي إلية أنه لا إله إلا أنا فاعبدون)) وە لە ئایەتێکی دیکەدا خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((ولقد بعثنا في كل أمة رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت)) وە لە ئایەتێکی دیکەدا خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((واسأل من أرسلنا منن قبلك من رسلنا أجعلنا من دون الرحمن آلهة يعبدون)) وە هەروەها لە ئایەتێکی دیکەدا خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون)). وە ئەوەش بزانە کە خوای گەورە جنۆکەو ئینسانی دروستکردووە بۆ ئەوەی خوا بپەرستن! وە پێغەمبەریشی بۆ ئەوە نادردووە تا ئەمریان پێبکات کە تەنها خوا بپەرستن!

11- جیاوازی چییە لە نێوان تەوحیدی ڕبوبییە وە تەوحیدی ئیلاهییە؟

تەوحیدی ڕبوبییە: کرداری خوایە، وەك  دروستکەر ، ڕزقدەر ، مرێنەر ، زیندووکەرەوە ، باران بارێنەر. وە تەوحیدی  ئیلاهییە: کاری عەبد، وەك دوعا، ترسان. داواکردن وە پەناگرتنەبەر.

12- ئەو جۆرە عیبادەتانە چییە کە نابێت بۆ غەیری خوا ئەنجام بدرێت؟

لەوانە دوعا و پەناگرتنەبەر  و سەربڕین و قوربانیکردن و نەزر و ترسان وە ئەو شتانەی دیکەش کە تایبەتن بە خوای گەورەوە وەك  ڕکوع و سوجدە و خشوع.

13- باشە گەورەترین شت چییە کە خوا ئەمری پێکردووە؟ وە گەورەترین شت چییە کە خوا نەهی لێکردبێت؟

گەورەترین شت کە خوای پەروەردگار ئەمری پێکردووە کە بیکەین ئەوەیە کە خوا بە تانها بپەرستین. وە گەورەترین شتیش کە خوا نەهی لێکردووە شرکە، واتا شەریك بڕیاردان بۆ خوا! واتا هەرکەسێك شتێك لەو  عیبادەتانە بۆ غەیری خوا بکات، مانای وایە شەریکی بۆ خوا بڕیار داوە!!

14- ئەو  شتە چییە کە دەبێت فێربی و کاری پێبکەی؟

یەکەمیان ئەوەیە کە خوای گەورە ئێمەی دروستکردووە وە ڕزقمان دەدات، وە خوای گەورە ئیهمالی نەکردوین، بەڵکوو پێغەمبەری بۆ ناردووین، ئەوەی گوێڕایەڵی بکات دەچێتە بەهەشتەوە! ئەوەشی گوێڕایەڵی نەکات دەچێتە دۆزەخەوە!  وە دووەمیان ئەوەیە کە خوای گەورە ڕازی نابێت ئەگەر لە عیبادەتدا شەریکی بۆ بڕیار بدەین!

15- مانای خوا چییە؟

مانای خاوەنی الألوهيە والعبوديە  لەسەر هەموو دروستکراوەکان.

16- خوا تۆی بۆ چی دروستکردووە؟

بۆ ئەوەی بیپەرستم.

17- پەرستنی چییە؟

تەوحیدە و گوێڕایەڵی کردنی.

18- بەڵگەت چییە لەسەر ئەوەی کە خوا تۆی دروست کردووە تا بیپەرستی؟

 بەڵگەم ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون)).

19- یەکەم شت چییە کە خوا فەرزی کردووە لە سەرت؟

یەکەم شت ئەوەی فەرزکردووە لە سەرم کە کوفر بە طاغوت بکەم، وە باوەڕم بە خوا هەبێت. وە بەڵگەشم ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((لا إكراه في الدين قد تبين الرشد من الغي فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد استمسك بالعروة الوثقي لا انفصام لها والله سميع عليم)).

 20- لا الە الا اللە مانای چییە؟

لاالە الا اللە مانای وایە هیچ خوایەك نییە جگە لە خوای پەروەردگار.  لا الە مانای نەفی دێت، وە الا اللە مانای ئیسپات کردن دێت. بەوەی کە خوای پەروەردگار ئەمرمان پێدەکات کە تەنها ئەو بپەرستین. وەك لە ئایەتێکدا دەفەرموێت. ((وقضى ربك ألا تعبدوا إلا إياه))

21- باشە نەفی و ئیسپات چییە؟

نەفی کردنی  هەموو ئەوانەی کە جگە لە خوای گەورە دەپەرسترێن. وە ئیسپات کرد ئەوەیە کە خوا هیچ شەریکێکی نییە.

22- ئایا بەڵگەت چییە؟

بەڵگەم ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((وإذ قال ابراهيم لأبيه وقومه إنني براء مما تعبدون)) ئەوە بەڵگەی نەفییە ، وە ئەمەش بەڵگەی ئیسپاتە ((إلا الذي فطرني)).

23- ئایاچەند طاغوت هەیە؟

طاغوت زۆرە بەڵام ئەم پێنجە سەری طاغوتن ئەوانیش بریتییە لە یەکەم شەیتان لەعنەتی خوای لێبێت، دووەم ئەو کەسەی بە شەیتان ڕازییە، سێهەم ئەو کەسەی کە داوا لە خەڵك بکات عیبادەتی بکەن، چوارەم ئەو کەسەی دیعایەی زانینی عیلمی عەیب بکات، پێنجەم ئەو کەسەی بە غەیری دینی خوا حوکم بکات!

24- ئەی باشترین کردەوە چییە دوای شهادە؟

باشترینیان ئەنجامدانی پێنج فەرزەکەی نوێژە!

25- باشە دوای مردن خوا خەڵك زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوەی کردەوەی باشی کردبێت دەیخاتە بەهەشتەوە وە ئەوەی کردەوەی خراپی کردبێت دەیخاتە دۆزەخەوە؟

بەڵێ ئەوەی موسڵمان بێت و کردەوەی چاکی کردبێت خوا دەیخاتە بەهەشتەوە، وە ئەوەشی بێباوەڕ بێت ئەوا خوا دەیخاتە دۆزەخەوە بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((زعم الذين كفروا أن لن يبعثوا قل بلى وربي لتبعثن ثم لتنبؤن بما عملتم وذلك على الله يسير)) وە هەروەها ((منها خلقناكم وفيها نعيدكم ومنها نخرجكم تارة أخري)).

26- مانای وایە دوای مردن زیندوو دەکرێینەوە و پاداشتی چاکە و خراپەکانمان وەردەگرین؟

بەڵێ بێگومان کاتی زیندوو بوونەوە دادگایی دەکرێین وە بە گوێرەی کردەوەکانمان پاداشت وەردەگرین. بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((ليجزي الذين أساؤوا بما عملوا ويجزي الذين أحسنوا بالحسني)). 

27- ئەی حوکمی ئەو کەسە چییە کە باوەڕی بە زیندوو بونەوە نەبێت؟

حوکمی ئەو کەسەی باوەڕی بە زیندوو بونەوە نەبێت کافرە بەڵگەش ئەوەیە ئەوەتا خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((زعم الذين كفروا أن لن يبعثوا قل بلى وربي لتبعثن ثم لتنبؤن بما عملتم وذلك علي الله يسير)).

28- باشە حوکمی ئەو کەسە چییە کە سەربڕین بۆ غەیری خوا بکات؟

حوکمی ئەو کەسە کافرە و مورتەدە، وە نابێت لە گۆشتی ئەو سەربڕاوە بخۆین. چونکە ئەوە دوو مانای هەیە یەکەم  زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە نابێت لە گۆشتی سەربڕاوێك بخۆین کە کەسی مورتەد سەری بڕیبێت. وە دووەمیش هەر سەربڕاوێك بۆ غەیری خوا سەرببڕێت ئەوا خوای گەورە حەرامی کردووە.  بەڵگەش ئەو ئایەتەیە کە خوای پەروەردگار دەفەرموێت ((قل لا أجد في ما اوحي إلي محرما على طاعم يطعمه إلا أن يكون ميتة أو دما مسفوحا أو لحم خنزير فإنه رجس أو فسقا أهل لغير الله به)).

29- ئەی دوا گوتەت چییە بۆ من و بۆ خوێنەران؟

دوا گوتەم ئەوەیە کە ئەگەر ئەتەوێت سەرفرازی هەردوو دونیا بیت ئەوا غەیری ڕێبازی ئیسلام دوای هیچ ڕێبازێکی دیکە مەکەوە. وە ئەوەی خوای پەروەردگار پێی خۆشە بیکە، وە ئەوەی خوای پەروەردگار پێی ناخۆشە وازی لێبێنەو مەیکە!!

 جزاكم اللە.

ئامادەکردنی نەسرەت


,21:07 ,